جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپرسیاری لێكرد: ئەی موحەمەد، ئایا نەخۆشیت؟ فەرمووی: بەڵێ. جبریل ڕوقیەی خوێند بەسەر پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: «بِسْمِ الله:بەناوى خودا»؛ داوای یارمەتی وبە هاناوە هاتن لە الله دەكەم، «أرْقِيكَ:ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم»؛ وخوای گەورە پەنات بدات، «مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ:لە هەموو شتێك زیانت پێبگەیەنێت»؛ بچووك یان گەورە بێت، «مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ:لە شەڕی هەموو نەفسێك»؛ كە پیسە، «أَوْ عَيْنِ حَاسِد:یان چاوی حەسوودێك»؛ كە لێت بدات وزیانت پێبگەیەنێت، «اللهُ يَشْفِيك:خودا شیفات بۆ بنێرێت»؛ وبتپارێزێت لە هەموو نەخۆشیەك، «بِسمِ اللهِ أُرقِيك:بەناوی خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم»»؛ دووبارەی كردەوە بۆ جەختكردنەوە، ولە سەرەتادا بەم نزایە دەستیپێكرد وكۆتایی پێهێنا وەكو ئاماژەیەك بۆئەوەی هیچ یەكێك ناتوانێت سوود بهێنێت وزیان لابدات جگە لە الله نەبێت -سبحانه وتعالی-.