لە عوسمان کوڕی ئەبی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هانای برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئازاری شوێنێکی لاشەیەوە كە تووشی بووە لەو كاتەوەی مسوڵمان بووە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «دەستت لەسەر ئەو شوێنەى لاشەت دابنێ کە ئازاری هەیە، وبڵێ: (بسم الله)^ سێ جار، پاشان حەوت جار بڵێ: (أَعُوذُ بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ)^^». ^(واتە: بەناوی خودا وپەنا دەگرم بە ناوی پیرۆزی خودا کە الله یە)، ^^(پەنا دەگرم بە الله ودەسەڵات وتواناى لە شەڕ وئازاری هەرشتێک لە لاشەمدایە وهەرشتێکیش کە لێی دەترسم). (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

عوسمانی كوڕی ئەبی عاس -ڕەزای خوای لێبێت- تووشی ئازارێك بوو خەریك بوو بیكوژێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی كرد، وفێری نزایەكی كرد كە بەهۆیەوە خوای گەورە نەخۆشی لادەبات؛ ئەمیش بریتیە لەوەی دەستی لەسەر شوێنی ئازارەكە دابنێت وبڵێت: (بسم الله)* ؛ سێ جار، *(واتە: بەناوی خوای گەورە)، پاشان حەوت جار بڵێت: (أَعُوذُ:پەنا دەگرم)؛ داوای داڵدەدان و بەهاناوە هاتن وپاراستنە، (بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ:بە الله ودەسەڵات وتواناى خودا لە شەڕ وئازاری هەرشتێک لە لاشەمدایە)؛ لە هەموو ئازارێك لە ئێستادا، (وَأُحَاذِرُ:هەرشتێکیش کە لێی دەترسم)؛ كە ڕووبدات لە داهاتوودا لە دڵتەنگی وخەفەت، یان نەخۆشیەك بەردەوام بێت وئازارەكەی بڵاوە بێت لە نێو لاشەمدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • سوننەتە مرۆڤ ڕوقیە بۆ خۆی بکات بەو شێوەی لەم فەرموودەدا هاتووە.
  • سکاڵا کردن -بە بێ ناڕەزای دەربڕین وڕەخنەگرتن- پێچەوانەوەى تەوەکول وئارامگرتن نییە.
  • نزاکردن لە ڕیزی جێبەجێکردنی هۆکارەکانە، بۆیە پێویستە ڕەچاوی وشە وژمارەکانی بکرێت.
  • ئەم نزایە بۆ هەموو ئازارێكی ئەندامەكانی لاشەیە.
  • دانانی دەست لەسەر شوێنی ئازار لەكاتی ڕوقیە كردن بەم نزایە.