لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ سەردانیکردنی ئەعرابیەک کە نەخۆش بوو، وئەگەر بچووایە بۆ لای هەر نەخۆشێک پێی دەفەرموو: « لا بأس طهور إن شاء الله»، واتە: «هیچ ئازار وزیانێکی نابێت و پاککەرەوەیە لە تاوانەکان؛ بە ویستی خواى گەورە». صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی ئەعرابیەکی کرد کە نەخۆش بوو، وئەگەر بچووایە بۆ سەردانیکردنی نەخۆشێک دەیفەرموو: « لا بأس طهور إن شاء الله»، واتە: هیچ ئازار وسەختی وزیانێکی نابێت، و پاککەرەوەیە لە تاوانەکان وهۆکاری پۆشینی هەڵەکان وهەروەها هۆی بەرزبوونەوەى پلەتە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ بە ویستی خواى گەورە.