پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو ئیبراهیمی خەلیلی بینی -علیه السلام- لە شەوی ئیسرا ومیعراجدا، پێی فەرموو: ئەی موحەمەد، سەلامی من بگەیەنە بە ئومەتەكەت، وپێیان ڕابگەیەنە كە بەهەشت خۆڵ وخاكەكەی پاك ونەرم وجوانە، وئاوەكەی سازگارە وسوێری تێدا نییە، وبەهەشت خاكێكی پان وفراوان وتەختە وداری تێدا نییە، وچاندنی دارەكان بە ووتنی وشە پاكەكانە، ئەمیش ئەو وشانەن كە پاداشتیان بەردەوامە وهەر دەمێنێتەوە: (سُبْحَانَ اللهِ، وَالحَمْدُ لِلَّهِ، وَلاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ)، هەركاتێك مسوڵمان ئەم وشانە بڵێت ودووبارەیان بكاتەوە ئەوا داری بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا.