پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا دەتانەوێت پێتان بڵێم وبزانن كامەیە چاكترین وڕێزدارترین وپیرۆزترین وپاكترین كردەوەتان لەلای الله (المالك:ئەلمالیك:خاوەنداری هەموو شتێك) -عز وجل-؟ وزیاتر لە هەموو كردەوەكانی تر پلەتان بەرز دەكاتەوە لە بەهەشتدا؟ وباشترە بۆتان لەوەی خێر بكەن بە ئاڵتون وزیو؟ وخێرترە بۆتان لەوەی بگەن بە كافرەكان لەكاتی جەنگدا، ئێوە لە گەردنیان بدەن، وئەوانیش لە گەردنی ئێوە بدەن؟ هاوەڵان ووتیان: بەڵێ، دەمانەوێت پێمان بڵێی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: یاد كردنی خوای گەورە لە هەموو كات وحاڵەتێكدا.