ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی ئەم زیکرە بەم شێوەیەی کە هاتووە، چونکە مانای زۆری پاک وبێگەری خودا وبە پیرۆزدانان وبە مەزندانانى ئەو زاتەى تێدایە -سبحانه وتعالى-، وسوپاسکردنی خوداى تێدایە بۆیە بەندە هیچ ڕێگایەکی لە بەردەمدا نییە جگە لە سوپاسکردنی خودا نەبێت، وبەندە ناتوانێت هیچ توانایەکی هەبێت لەسەر ئەنجامدانى کارێک مەگەر بە ویستی خواى گەورە نەبێت، بۆیە مرۆڤ ناتوانێت شەڕ وزیان لەسەر خۆی لابدات وناتوانێت هیچ خێرێک بەدەست بهێنێت ئەگەر خواى گەورە یارمەتی نەدات وکاری بۆ ئاسان نەکات. ئەم وشانە بەم واتا مەزنانەوە؛ شوێنەوار وسوودەکانی بۆ ئیماندار دەمێنێت لە پاش مردنی.