پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دوو وشەمان بۆ دەکات کە مرۆڤ بەبێ هیچ ناڕەحەتیەک دەیڵێت لەهەموو حاڵەتێکدا، وپاداشتیان گەڵێک مەزنە لە تەرازوودا، وپەروەردگاری میهرەبان -تبارک وتعالى- ئەم دوو وشەى زۆر خۆشدەوێت: (سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) واتە: (وپاک وبێگەری بۆ خودای مەزن، پاک وبێگەری بۆ خودا وسوپاس بۆ ئەو)، وەسفکردنی خواى گەورە تێدایە بەکامڵبوون ومەزنی، وهەروەها بەپاکدانانى لەهەموو کەموکورتیەک -سبحانە وتعالى-.