پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە بێ ئاگابوون لە یادی خوای گەورە، وپێمان ڕادەگەیەنێت كە هەر كۆمەڵە خەڵكێك لە دانیشتنێكدا بن ویادی خودای تێدا نەكەن، وسەڵاوات نەدەن لەسەر پێغەمبەركەی -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا ئەو دانیشتنە دەبێتە هۆی پەشیمانی وبێبەشبوون وخەسارۆمەندی بۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆیە ئەگەر خوای گەورە بیەوێت سزایان دەدات بەهۆی گوناهەكانی پێشوو وكەمتەرخەمیان لە داهاتوویاندا، وئەگەر پەروەردگار بیەوێت لێیان خۆش دەبێت بە فەزڵ وڕەحمەتی خۆی.