لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین وتە لای خوای گەورە چوارن، ئاساییە بەهەر کامیان دەستپێبکەیت: سُبْحَانَ الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر». [(سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە و هەموو کەموڕی وعەیبێک لە ئەو دوورە، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە] (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە خۆشەویستترین قسە لای واى گەورە، چوارن: سبحان الله: واتا بەپاکدانانى خواى گەورە -سبحانە وتعالى- لە هەموو کەموکورتیەک. والحمد لله: ئەمیش بریتیە لە وەسفکردنی خواى گەورە بەتەواوی کامڵبوون لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانى. وﻻ إله إﻻ الله: واتا هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله. والله أکبر: واتا الله لە هەموو شتێک مەزنتر وشکۆدارتر وبڵندترە. وبەدەستهێنانى فەزڵ و پاداشت لەسەر وتنیان نەبەستراوەتەوە بە وتنیان بەپێی ڕیزبەندی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاسانکاری شەریعەت بۆ خەڵکی، ئاساییە بە هەر کامیان دەست پێ بکرێت.