پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: ئەگەر بەندە زیکر ویادی خودا بکات ئەوا پەروەردگاری قسەکانى بەڕاست دادەنێت (دووپاتیدەکاتەوە)، ئەگەر بەندە بڵێت: (لا إله إلا الله والله أكبر)*، ئەوا خواى گەورە دەفەرموێت:(لا إله إلا أنا وأنا أكبر)**، وئەگەر بەندە بڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له)^، پەروەردگار دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا وَحدِي لا شريك لي)^^. بەو شێوەیە بۆ هەموو زیکرەکانى تر، خواى گەورە قسە وزیکرەکانى بەڕاست دادەنێت، ئەگەر کەسێک لە کاتی نەخۆشبوونیدا ئەم زیکرانە بڵێت وپاشان بمرێت؛ ئەوا دۆزەخ نایخوات (نایسووتێنێت)، واتا ووتنی ئەم زیکرانە هۆکارە هۆکاری حەرامبوونی لاشەی مرۆڤە لەسەر ئاگری دۆزەخ، بۆیە پێویستە مرۆڤ ئەم زیکرانە لەبەر بکات وبەردەوام بیانخوێنێت بە تایبەتی لە کاتی نەخۆشیدا، بۆئەوەى کۆتا ساتەکانى ژیانی لەسەر خێر بێت بە ویستی خواى گەورە -إن شاء الله-. *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وخودا لە هەموو شتێک گەورە ترە)، **(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، ومن لە هەموو شتێک گەورەترم)، ^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ خودا تاکە وتەنهایە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)، ^^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، خودا تاکە وتەنهام وهیچ شەریک وهاوبەشێکم نییە)