لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)» ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو). (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک لەڕۆژێکدا سەد جار بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ ؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە)، ئەگەرچیش زۆر بن وەکو ئەو کەفە زۆرەی کە لەکاتی شەپۆل وهاژەى دەریا ؛ سەر دەریا دەکەوێت. ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەم پاداشتە بۆ کەسێکە لە ڕۆژێکدا ئەم زیکرە بکات بەئەم بڕە؛ ئەگەر لە دوای یەک یان بەجیاجیا بێت.
  • تەسبیح کردن -ووتنی: سبحان الله- : داننانە بە پاک وبێگەردی خوای گەورە وهەموو کەموکورتی وعەیبێک دوورە لە ئەو زاتە، وحەمد کردن -ووتنی: الحمد لله- : ستایشکردنی الله یە بە کامڵبوون لەگەڵ خۆشەویسنتی و بەمەزندانانی.
  • لێخۆشبوونی گوناهەکان لەفەرموودەکەدا ؛ مەبەست لێی لێخۆشبوونە لە گوناهە بچووکەکان، بەڵام گوناهە گەورەکان دەبێت تەوبەکردنی لەگەڵدا بێت بەمەرجەکانیەوە.