لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەڕۆیشت بەڕێگای مەككەدا ؛ تێپەڕبوو بە لای شاخێك پێی دەووترێت جومدان، فەرمووی: «ڕێ بكەن ئەمە جومدانە، موفەریدەکان پێش کەوتن»، ووترا: ئایا موفەریدەکان کێن، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو پیاو وئافرەتانەی کە زۆر یادی خوای گەورە دەکەن». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە