پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان دەگێڕێتەوە لە پەروەردگاریەوە کە بەندەیەک تاوانێکی کرد، و ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وبەندە دادەپۆشێت، یان سزای دەدات لە سەر تاوانەکە، ئەوا من لەو بەندەیەم خۆشبووم. پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وبەندە دادەپۆشێت، یان سزای دەدات لە سەر تاوانەکە، ئەوا من لەو بەندەیەم خۆشبووم. پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وبەندە دادەپۆشێت، یان سزای دەدات لە سەر تاوانەکە، ئەوا من لەو بەندەیەم خۆشبووم، هەرچیەکی دەوێت با بیکات هەتا ئەو کاتەى بەردەوامە لەسەر تەوبەکردن وپەشیمانی وپێداگیری لەسەر نەگەڕانەوە بۆ تاوانەکە ؛ بەڵام بەهۆی لاوازى نەفسی دیسانەوە تووشی دەبێت، ئەگەر بەردەوام بوو لەسەر ئەم حاڵەتە ودەستبەجێ تەوبەی کرد وداواى لێخۆشبوونی کرد، ئەوا منیش لێی خۆش دەبم، وتەوبەکردن دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەى هەمو تاوانەکانى پێشوو.