پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە هەر كۆمەڵە كەسێك لە دانیشتنێكدا بن پاشان هەستن ویادی خودا نەكەن تێیدا؛ ئەوا وەكو ئەوە وایە لەسەر لاكی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن كە چەندێك پیس وبۆگەنە، چونكە بەهۆی قسەكردنەوە سەرقاڵ بوون ویادی الله یان نەكرد، وئەو دانیشتنە دەبێتە هۆی دڵتەنگی ودۆڕان وپەشیمانیەكی بەردەوام لە ڕۆژی قیامەتدا.