باشترین شت کە مرۆڤ بیکاتە خێر ئەم سێ شتەیە، سێبەری خێمەیەک (بەخشینی خێمەیەک) یان خزمەتکارێک یان وشترێکی پێگەیشتوو کە ئامادە بێت بۆ زاوزێ کردن، ئەگەر ئەم بەخشینە بدرێت بە موجاهیدان لە پێناوى خواى گەورە یان بدرێت بە هەژاران وخاوەن پێویستیەکان؛ ئەوا ئەمە لە پێناوى خواى گەورەیە. وهۆکاری ئەوەى کە ئەمانە باشترین بەخشینن ئەوەیە کە لەو کاتەدا خەڵکی زۆر پێویستی بەم شتانە هەبوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی هانیان بدات بۆ بەخشینیان لە پێناو خواى گەورە، بەڵام ئێستا زۆربەی خەڵک پێویستی بەم شتانە نییە یان لە هەندێک شوێن هەیە کە هێشتا پێویستیان بەم شتانەیە، وحوکمیش لەسەر زۆرینەیە. بەڵام لە ئەمڕۆدا دەبێت ئەو شتانە ببەخشرێت بە خەڵکی کە لە گرنگترین پێداویستیەکانى ژیانی ڕۆژانەن.