ئەبی سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات لە سەفەرێکدا بوون لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پیاوێک هات لەسەر پشتی وشترەکەى سەیری لای ڕاست وچەپی دەکرد؛ بۆئەوەى شتێک بدۆزێتەوە وپێداویستیەکانى جێبەجێ بکات، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: هەرکەسێک شتومەکی زیادەی پێیە با بیبەخشێت وبیکاتە خێر لەسەر ئەو کەسەی بکات کە شتومەکی پێ نییە، وهەرکەسێک خۆراک (وبەرهەمی) زیادەی پێیە با بیبەخشێت وبیکاتە خێر لەسەر ئەو کەسەی بکات کە خۆراکی پێ نییە. گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: هەتاوەکو پێمان وابوو هیچ یەکێک لە ئێمە مافى ئەوەى نییە شتی زیاد لە پێویستی پێ بێت.