لە ئەسمائی کچی ئەبی بەکری سدیقەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «دەست مەگرەوە (لە بەخشین) چونکە خودا پێت نابەخشێـت»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «خەرجی بکە وببەخشە، ودەستت مەگرەوە (لە بەخشین) چونکە خودا بەخشینت لێدەگرێتەوە، وهەڵمەگرە لە خەزێنە چونکە خودا بەخشین بە تۆ دەگرێتەوە لە خەزێنەکانی». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەسمائی کچی ئەبی بەکری سدیقی فەرموو -ڕەزای خوایان لێبێت- : موڵک وسامانی زۆر لە خەزێنەکەت هەڵمەگرە ودەست مەگرەوە (لە بەخشین) چونکە ئەگەر وا بکەیت خواى گەورە ڕزقت پێنابەخشێـت، وفەرمانی پێیکرد کە ببەخشێت لە پێناو ڕەزامەندی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، مەژمێرە لە ترسی نەمانى ڕزق وڕۆزیت چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى ڕزقی تۆش نەمێنێت وبەرەکەتی تێنەکەوێت ئەمیش ماناى ئەم بەشەی فەرموودەکەیە کە دەفەرموێت: (ودەستت مەگرەوە -لە بەخشین- چونکە خودا بەخشینت لێدەگرێتەوە)، وئەوەى زیادە لە ماڵ وسامانت لە خەزێنەدا هەڵی مەگرە وبیبەخشە بە هەژاران وپێویستان چونکە ئەگەر نەبەخشیت ئەوا خواى گەورە ڕزق وفەزڵی خۆی بە تۆ نابەخشێت.