پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەموو ڕۆژێك كە خۆر تێیدا هەڵدێت دوو فریشتە دادەبەزن وبانگ دەكەن، یەكێكیان دەڵێت: خودایە ئەوەی خەرجی دەكات لە پەرستنەكان و لەسەر منداڵ ومیوانەكانی ولە كارە خێرەكان؛ ئەوا شوێنی بۆ پڕ بكەرەوە بە خێرتر لەوەی خەرجی كردووە، وسامانەكەی بە بەرەكەت بێت. وئەوی تر دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە لە خەرجكردن ئەوا سامانەكەی بفەوتێت وتیا بچێت؛ چونكە خەرجی نەكرد لەسەر ئەوانەی كە شایستەن پێیان ببەخشرێت.