فەرموودەکە ئەوە ڕووندەکاتەوە باشترین بەخشین ئەوەیە کە خێرخواز پێویستی بەو بەخشینە نەبێت کە خەرجی بکات لەسەر منداڵەکانى وخێزانەکەی، وپێویستی پێی نەبێت بۆ دانەوەى قەرز، و واجبە مرۆڤ سەرەتا بە خەرجکردن لەسەر ئەوانە دەستپێبکات کە دابینکردنی پێداویستیەکانیان لەسەری واجبە وەکو خێزان منداڵ وبەندەکانی -خزمەتکار وکەنیزەک-، نابێت خەرجی لەسەر کەسە نزیکەکانى نەکات وببەخشێت بە کەسانێک کە لێی دوورن. فەرموودەکە باسی ئەوە دەکات پاش ئەوەى خەرجی پێویستی کرد لەسەر ئەوانەی واجبە پێویستیەکانیان جێبەجێ بکات وئەوەى دەمێنێتەوە لە پارە وسامان دەیبەخشێت بە کەسە دوورەکان لە هەژار وخاوەن پێویستیەکان، پاشان فەرموودەکە فەزڵی بەخشین وخێرکردن ڕووندەکاتەوە ئەویش بەوەى ئەو دەستی دەبەخشێت وخەرجدەکات لە سەرەوەى ئەو دەستەیە کە وەردەگرێت وداوا دەکات؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى کەسێک ببەخشێت لە سامانى خۆی خەرجدەکات وچاکەکارە بۆیە شایستەیە پلەى بەرزتر بێت لەو کەسەى داوا دەکات و وەردەگرێت.