explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە -تبارک وتعالى- دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم خەرجی بکە وببەخشە -لە بەخشینە واجب وسونەتەکان- ؛ منیش ڕزق وڕۆزیت فراوان دەکەم وجێگای ئەوە دەگرنەوە کە بەخشیووتە وبەرەکەت دار دەبێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئامۆژگاری بە بەخشین وخەرجکردن لەپێناو خواى گەورە.
  • خەرجکردن لە دەرگاکانى خێردا لە گەورەترین هۆکارەکانە بۆ بوونی بەرەکەت لە ڕزق و چەندجار کردنی، وخواى گەورە دەبەخشێت بە بەندە لەشوێنی ئەوەى بەخشیویەتی.
  • ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، لە پەرستن ئەنجامدان بەخوێندنەوەی ودەستنوێژگرتن لەکاتى خوێندنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزەئاسا وهتد.