هەرکەسێک خێرێک بکات بە ئەندازەی خورمایەک کە پارەی کڕینی ئەم خورمایەی بە ڕێگایەکی حەڵاڵ بەدەستهێنابێت یان بە ڕێگایەکی حەڵاڵ خورماکەى بەرهەم هێنابێت، واتە شێوازی خاوەنداری بوونی ئەم خورمایە هیچ فێڵ وغەشێکی تێدا نەبێت، وخواى گەورە تەنها حەڵاڵی پاک قبوڵ دەکات، وخودا بە دەستی ڕاستی ئەم خێرە وەردەگرێت وئەمیش لەسەر واتا ئاشکراکەیەتی کە شایستە بێت بە شکۆداری پەروەرگار -سبحانه وتعالى- بە بێ لێکدانەوەی تر ولادانی لە واتا ڕاستەقینەکەى، واتا مەبەست ئەوەیە ئەم خێرە وەردەگرێت وقبوڵی دەکات وبۆ ئەو کەسە زیادی دەکات هەروەکو چۆن کەسێک بێچوویەکی ئەسپ بەخێو دەکات هەتا گەورە دەبێت وەکو شاخێکی لێدێت لە گەورەیی وجوانی وخێریدا.