لەم فەرموودەیەدا عبد اللەی کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- مەزنی ئەرکی سەرشان وبەرپرسیارێتی مرۆڤ ڕووندەکاتەوە بەرامبەر ئەوانەى کە ئەرکە لەسەری خەرجی وپێداویستیان بۆ دابین بکات، وکاتێک عبد الله زانى کە سەرپەرشتیاری خەزێنەکانی هێشتا خەرجی وپێویستیەکانی نەبەخشیووە بە بەندەکان -کۆیلەکان-، فەرمانى پێیکرد کە دەستبەجێ پێداویستیەکانیان جێبەجێ بکات، پاشان ئەم فەرموودەیەى پێغەمبەری گێڕایەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماناکەی ئەوەیە: ئەگەر مرۆڤ کەمتەرخەم بێت وگرنگی نەدات بە خەرجکردن لەسەر ئەوانەى لە ژێر دەستیدان وبەرپرسیارە بەرامبەریان وئەرکە لەسەری پێداویستیەکانى ژیانیان بۆ دابین بکات؛ لەکاتێدا تواناى هەیە ودەستی بگرێتەوە ئەوا ئەمە گەورەترین هۆکارە بۆ ئەوەى ئەو کەسە تووشی تاوان بێت.