هیندی كچی عوتبە -ڕەزای خوای لێبێت- داوای فەتوای كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەبو سوفیانی مێردی -ڕەزای خوای لێبێت-، وباسەكە ئەوە بوو كە ئەبو سوفیان پیاوێكی ڕەزیلە و بەپەرۆشە لەسەر پارە وسامانەكەی، و وەكو پێویست خەرجی ناكات لەسەر ئەو ومنداڵەكانی، مەگەر خۆی (هیند) بە نهێنی لە پارەكەی دەربكات لەكاتێكدا ئەبو سوفیان پێی نازانێت، پرسیارەكەی ئەوە بوو: ئایا هیند گوناهبار دەبێت لەسەر ئەو كارە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە پارەكەی هێندە ببە بۆ خۆت ومنداڵەكانت بەپێی ئەوەی باوە وزانراوە كە پێویستی پڕ دەكاتەوە ودادپەروەریە ئەگەرچیش ئەو پێی نەزانێت.