فەرموودەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پێویستە مرۆڤ دەستی هەمیشە بەرز بێت وببەخشێت وچاکەکار بێت بە پێی حاڵی وتواناى، ونابێت هەر وەربگرێت وداوا بکات؛ چونکە بەخشین وخەرجکردن وادەکات دەستی مرۆڤ بەرز وباڵا بێت، وهەورەها لەسەریەتی کە خەرجی بکات لەسەر کەسە نزیکەکانى وخزمەکانى ودڵیان بداتەوە هێندەى دەتوانێت وپێی دەکرێت، وبە گرنگترین دەست پێبکات پاشان ئەوانەى لە خوارەوەن، دایک چونکە لە پێشەوەیە دواى ئەوە باوک، وخوشک لە پێش برایە، بەم شێوەیە چاوی لە کەسە نزیکەکانى دەبێت بە پێی پلەى نزیکی خزمایەتیان ئەگەر ئەوەندەیان نەبوو کە پێویست بێت وبەشیان بکات.