explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات ئەگەر پیاو خەرجیەک بکات لەسەر خێزانەکەى ؛ کە خەرجیەکانیان لەسەری واجبە وەکو هاوسەرەکەى ودایک وباوکی ومنداڵەکانی وهتد، وبەمە نیەتی نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە وچاوەڕێی پاداشت بێت ئەوا ئەوەى خەرجی دەکات بەخێر وچاکە بۆی دەنووسرێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • مرۆڤ بە خەرجکردن لەسەر خێزان ومنداڵەکانى پاداشتی دەستدەکەوێت.
  • ئیماندار بە کردەوەکانى هیوای ڕەزامەندی خواى گەورەیە وئەوەى ئامادەى کردووە لە فەزڵ وپاداشت.
  • دەبێت نیەتی چاک ئامادە بێت لەپێش هەموو کردەوەیەک، ولەوانەش خەرجکردن لەسەر خاوخێزان.