ئەم فەرموودەیە سونەت وموستەحەب ڕووندەکاتەوە لە ڕیزبەندی ئادابی سەلامکردن، چوار جۆری ڕوونکردەوە: 1/ با بچووک سەلام لە گەورە بکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە) ئەمیش وەکو ڕێزلێگرتنێک. 2/ وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە؛ چونکە وەکو ئەوە وایە بەرەو ڕووی بێت. 3/ وکۆمەڵێکی زۆر (لە ڕوانگەی ژمارەوە) کە فەزڵ ومافیان زیاترە لەسەر کۆمەڵێکی کەمتر، باشتر وایە کۆمەڵە کەمترەکە (لە ڕوانگە ژمارەوە) سەرەتا سەلام بکات. 4/ ئەو کەسەی سواریە جا سواری هەرشتێک بێت؛ فەزڵ ونیعمەتێکی پێبەخشراوە بۆیە بەهۆی ئەمەوە وەکو سوپاسگوزاریەک بەرامبەر ئەم نیعەمەتەی خواى گەورە وسادە بوونێک پێویستە ئەو سەرەتا سەلام بکات لەو کەسەی ڕێدەکات یان دانیشتووە یان جۆری سواریەکە کەمترە لەوەى خۆی. ئەمە سونەتە بەڵام ئەگەر پێچەوانە بوویەوە بۆ نمونە ئەگەر کەسێکی گەورە سەلام بکات لە کەسێکی بچووک (لە ڕوانگەى تەمەنەوە) یان پێچەوانە بوونەوەى هەر خاڵێکی تر لەوانەى پێشوو ئەوا ئاساییە ودروستە بە تایبەت ئەگەر کەسی یەکەم ئەم سونەتانە نەزانێت یان لە بیری بچێت.