لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێی دەکرد لە کاتی گەڕانەوەیان لە جەنگی حونەین، ئەعرابیەکان وەستاندیان وداوایان لێیکرد، هەتا گەیشتنە لای دارێک، وچارۆکەکەیان* برد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چارۆکەکەم بگەڕێننەوە، ئەگەر هێندەی ئەم دارانە مەڕوماڵاتم هەبووایە، ئەوا لە نێوانتان دابەشم دەکرد، وپاشان نابینن کە من ڕەزیل یان درۆزن یان ترسنۆک بم». *(چارۆکە: واتا وەکو بشت وعابا وایە لەسەرەوەى جلەکان لەبەر دەکرێت) صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە جەنگی حونەین گەڕایەوە، کە ئەمیش دۆڵێکە لە نێوان مەککە وتائیف، وجوبەیری کوڕی موتعیمی لەگەڵدا بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، خەڵکی وەستاندیان وداوای مەڕوماڵاتیان لێیکرد، هەتا گەیشتنە لای دارێکی دڕکاوی لە دەشتاییەکدا، وجلەکەى گیرخوارد بە دڕکی دارەکەوە، وئەعرابیەکان جلەکەیان ڕاکێشا وبردیان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: چارۆکەکەم* بگەڕێننەوە؛ ئەگەر هێندەی ئەم دارە دڕکاوییانە مەڕوماڵاتم هەبووایە ئەوا لە نێوان ئێوە دابەشم دەکرد، پاشان فەرمووی: ونابینن کە من ڕەزیل یان درۆزن یان ترسنۆک بم. *(چارۆکە: واتا وەکو بشت وعابا وایە لەسەرەوەى جلەکان لەبەر دەکرێت)