لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وابەستە وخولیای كێڵگە وكشتوكاڵ مەبن نەوەكو ببێتە هۆی ئەوەى هەموو هیوا وئاواتێكتان بۆ دونیا بێت». حسن لغيره - (الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی مرۆڤ بەپەرۆش بێت لەسەر بەدەستهێنانی سامان وكێڵگە وبێستان؛ چونكە ئەمانە هۆكارن بۆ هیوابوون بە دونیا ودڵ ئارام بوون بۆی وپشتكردن لە قیامەت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نەهی کراوە لە كۆكردنەوەی شتومەک وسامانی زۆری دونیا چونكە لەوەیە ببێتە هۆی بێ ئاگابوون لە كردەوە كردن بۆ قیامەت.
  • فەرموودەكە نەهی نەكردووە لە بەدەستهێنانی ئەوەندە لە پارە وسامان كە بژێوی پێ بەڕێوە دەبڕێت، ئەوەی نەهی لێكراوە بریتیە لە نقوم بوون لە چێژ وخۆشیەكانی دونیا و لەبیركردنی قیامەت.
  • سیندی دەڵێت: مەبەست ئەوەیە: نقوم مەبنەوە لە ڕاگرتنی كێڵگە وكشتوكاڵ چونكە سەرەنجام سەرقاڵتان دەكات لە یاد كردنی خوای گەورە.