واتای فەرموودەکە: ئەگەر مرۆڤ بمرێت ئەوا ئەو کەسانەی کە لە گۆڕی دەنێن شوێنی دەکەون، خێزانەکەی (بنەماڵەکەی): شوێنی دەکەون بۆ ئەوەی لە گۆڕی دابنێن، وپارەکەی (موڵکەکەی): شوێنی دەکەوێت کە مەبەست ئەو خزمەتکار وکۆیلانەی موڵکی ئەو بوون یان ئەو پارە وموڵکەی هۆکاری ناوبانگیەکەی بوون بەهۆیانەوە خەڵکی شوێنی دەکەون، و(کردەوەکەی): وکردەوەکانیشی شوێنی دەکەون، وتەنها کردەوەکانی لەگەڵی دەمێننەوە، بۆیە ئەگەر کردەوەکانی چاکە وخێر بن ئەوا چاکە وخێری بۆ دەبێت، وئەگەر کردەوەکانی شەڕ وخراپە بن ئەوا شەڕ وخراپەی بۆ دەبێت.