نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئایا ئێوە لە نێو (ناز ونیعمەتی) خواردن وخواردنەوە نین هێندەی بتانەوێت؟ پێغەمبەرەكەتانم بینی -صلى اللە علیە وسلم- كە (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو ناز ونیعمەتە دەكات كە خەڵكی تێیدان لە سەردەمی ئەودا، وهێندەی ویستیان لەسەر بێت خواردن وخواردنەوە بۆ خۆیان گل دەدەنەوە، پاشان باسی حاڵی پێغەمبەری كرد -صلى اللە علیە وسلم- كە تەنانەت خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونکردنەوەى حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە زوهددا.
  • هاندان بۆ زوهد بوون لە دونیادا وبەدەستهێنانی ئەوەی پێویستە لە شتومەكەكانی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرمەشق بێت لەمەدا.
  • بە بیرهێنانەوەی ئەو نیعمەتانەی خەڵكی تێیدان، وهاندان بۆ سوپاسكردنی الله لەسەر بەخشینیان.