پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەبو عوبیدەى نارد -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆ بەحرەین بۆ ئەوەى باج (جزیە) کۆ بکاتەوە، وکاتێک ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە بۆ مەدینە وئەنساڕ ئەمەیان بیست، هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ولە لای کۆبوونەوە لە نوێژی بەیانیدا، وکاتێک نوێژ تەواو بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆیشت، ئەوانیش خۆیانیان نیشاندا بە ئاماژەکردن بێ قسەکردن، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بزەی کرد چونکە ئەوان دڵیان خۆشە ودەیانەوێت هەندێک لەو پارەیان پێبدرێت بۆیە پێیانی فەرموو: (پێم وابێت بیستتان کە ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە لە بەحرەین لەگەڵ هەندێک شت؟)، ووتیان: بەڵێ، ئەوەمان بیستووە وهاتووین بۆئەوەى بەشی خۆمان وەربگرین، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی پێدان بەوەى ئاسوودە بن، وپێیانی فەرموو کە ئەو ناترسێت لەوەى هەژار بن؛ چونکە هەژار لە زۆر حاڵەتدا نزیکترە لە هەق وڕاستی زیاتر لە دەوڵەمەند، بەڵکو لەسەریان دەترسێت لەوەى موڵکی دونیایان بەسەردا بکرێتەوە؛ بۆیە تیا بچن وکێبڕکێی یەکتر بکەن، بۆیە لەو کاتەدا مرۆڤ هەرچەندێکی دەستبکەوێت ئەوا زیاتری دەوێت بەهەر شێوەیەک حەڵاڵ یان حەرام بێت، بێگومان ئەم کێبڕکێیە لەسەر دونیا شتێکی ناشیرینە ونەهی لێکراوە چونکە دەبێتە هۆی پەیوەست بوو بە ڕازاوەیی دونیا ودوور کەوتنەوە لە کردەوە کردن بۆ قیامەت، بۆیە ئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى کە تیا بچن هەروەکو چۆن ئەوانەى پێشووتر تیاچوون بەهۆی کێبڕکێ کردن لەسەر دونیا.