عبداللەی كوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر حەسیرێكی بچووك خەوتبوو كە لە ڕووەكێك چنرا بوو، پاشان هەستا لە خەو وشوێنەواری حەسیرەكە بە پێستەكانی لاتەنیشتیەوە دیاربوو، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، دەتوانین دۆشەكێكی نەرمت بۆ دروست بكەین باشترە لەوەی لەسەر ئەم حەسیرە زبرە بخەویت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هیچ خۆشەویست وتەبا نیم لەگەڵ دونیا هەتاوەكو هیوام پێی هەبێت، نمونەی من ومانەوە لە دونیا وەكو نمونەی سوارێكە لە ژێر سێبەری دارێك دەحەوێتەوە پاشان هەڵدەستێت وبەجێی دەهێڵێت.