پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێكیان لەسەر میبنەرەكەی دانیشت وقسەی بۆ هاوەڵانی دەكرد، وفەرمووی: ئەو شتەی زیاتر لێی دەترسم لەسەر ئێوە لەپاش خۆم بریتیە لە بەرەكەت وخۆشی وچێژ ووڕازاوەییەی ژیانی دونیا، وئەوەی تێیدایە لە جۆرەكانی شتومەك وجل وبەرووبووم وشتی تر لەوانەی خەڵكی شانازی بە جوانیەكەی دەكەن ئەگەرچیش بۆ ماوەیەكی كاتیە. پیاوێك ووتی: خۆشی ژیانی دونیا نیعمەتێكە لەلایەن الله وە، ئایا ئەم نیعمەتە دەبێتە بەڵا وسزا لەسەرمان؟! خەڵكی لۆمەی پرسیاركاریان كرد چونكە بینیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگە، وپێیان وابوو توڕەی كرد. بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە ئەو وەحی بۆ دادەبەزی، پاشان ئارەقی نێوچەوانی لادا، وفەرمووی: پرسیاركار لە كوێیە؟ ووتی: منم. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وستایشی الله ی كرد وپاشان فەرمووی: خێری ڕاستەقینە شەڕ ناهێنێت، بەڵام ئەم چێژ وخۆشیە خێرێكی تەواو نییە چونكە دەبێتە هۆی فیتنە وكێبڕكێ وسەرقاڵبوون پێی لەجیاتی گرنگیدان بە قیامەت، پاشان نمونەیەكی لەسەر ئەم باسە هێنایەوە، وفەرمووی: ڕووەكی بەهار وسەوزە گیا؛ كە جۆرێكە لە ڕووەك ومەڕوماڵات حەزی لێیەتی بەڵام دەیانكوژێت بەهۆی زۆر خواردن لێی یان خەریكە بیانكوژێت، مەگەر لەم حاڵەتە نەبێت كە بخۆری گژ وگیا دەخوات هەتاوەكو لاکانی دەڕەوێتەوە، پاشان ڕوو لە خۆر دەكات وپاشەڕۆی نێو سكی فڕێ دەدات یان میز دەكات، وئەوەی ماوەتەوە لەنێو سكی بەرزی دەكاتەوە بۆ نێو دەمی دەیجوێت ودیسانەوە دەیخوات، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ خواردن. ئەم پارە وسامانە وەكو ئەو گژ وگیای سەوز وایە بەتام وچێژە، دەكوژێت یان لەوەیە بكوژێت؛ مەگەر هێندەی لێ بەكاربهێنێت كە پێویستە لەڕێگایەكی حەڵاڵەوە ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا زیانی نابێت، باشترین خاوەنداری ئەو سامانە مسوڵمانێكە كە بەشی هەژار وهەتیو وڕێبواری لێ دەدات، ئەمە كەسێكە بە هەقی خۆی وەریدەگرێت بۆیە بەرەكەتی تێدەكەوێت، وئەوەی بە مافی خۆی وەرینەگرێت وەكو كەسێك وایە كە دەخوات وهەرگیز تێر نابێت، ولە ڕۆژی قیامەتدا دەبێتە شاهێد لەسەری.