explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کەسانێک لەپوچەڵدا ماڵ وسامانى مسوڵمانان بەکاردەهێنن، وبە ناهەق وەریدەگرن، ئەمیش مانایەکی گشتیە سەبارەت بە سامانەکان لەڕوانگەى کۆکردنەوەیان و بەدەستهێنانیان لەڕێگایەکەوە کە حەڵاڵ نەبێت، وهەروەها خەرج نەکردنی لە شوێنە دروستەکانى، ئەمیش هەموو سامانەکان دەگرێتەوە لەماڵی هەتیو و وەقف ونکۆڵی لە سپاردەکان و بردنی سامانێک بێ ئەوەى شایستە بێت لە سامانە گشتیەکان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە پاداشتی ئەوان دۆزەخە لەڕۆژی قیامەتدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەو ماڵ وپارەیەی لە نێو دەستی مسوڵمانان وکاربەدەستانە لە ڕاستیدا هەمووی موڵکی خودایە ئەوانی کردووە بە بەرپرس بەسەریەوە بۆئەوەی خەرجی بکەن بەپێی ڕێگەپێدراو، بۆیە خەرجکردنی ئەو سامانە لە شتی پوچەڵ وبەتاڵ وزیادەڕۆیی وکورتڕەوی کردن تێیدا کارێکی حەرامە، وئەمە گشتییە کاربەدەستان وهەموو خەڵکیش دەگرێتەوە.
  • زۆر جەختکردنەوەى شەریعەت لەسەر ماڵ وسامانی گشتی، وهەرکەسێک بکرێتە بەرپرسیار لەسەر شتێک ئەوا لەڕۆژی قیامەتدا لێپسرینەوەى لێدەکرێت لەسەر چۆنیەتی دەست خستنی وخەرجکردنی.
  • ئەوەی بەشێوەیەکی ناشەرعی سامانەکەى یان سامانی خەڵکی تر بەکاربهێنێت ومامەڵەى پێوە بکات ؛ ئەم هەڕەشەیە دەیگرێتەوە.