لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جێگەی خەوتنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە لەسەری دەخەوت، لە پێستی خۆشەکراو دروستکرابوو کە ناوەكەی بە ڕیشاڵی دارخورما پڕ کرابووەوە، ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا: ئەو سەرینەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاڵی پێوە دەدا، لە پێستی خۆشەكراو دروستكرا بوو کە بە ڕیشاڵی دار خورما ناوەكەی پڕ کرابووەوە. (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری