پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت لە نێو ڕەزامەندی وڕەحمەت وبەهەشتی الله دا، چونكە ژیانی دونیا نامێنێت، وژیانی ڕۆژی دوایی بەردەوامە وكۆتایی نایەت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای لێخۆشبوون وڕێزلێنان وچاكبوونی كرد بۆ ئەنساڕ؛ ئەوانەن كە پاڵپشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموهاجیرەكان بوون وسەریان خستن وماڵ وسامانەكانیان دابەشكرد لە نێوان خۆیان وموهاجیرەكان، هەروەها نزایشی كرد بۆ موهاجیرەكان؛ ئەوانەن كە ماڵ وسامانیان جێهێشت لە پێناو فەزڵ وڕەزامەندی الله.