شیکردنەوەى فەرموودەکە: خزمەتکار یان بەندە ئەگەر خواردنێکی ئامادەکرد بۆ گەورەکەى، لە چاکەکاری وجوانی مامەڵە وجوامێری ئەوەیە گەورەکە بەشی خزمەتکارەکەى بدات لەم خواردنەوە وبێبەشی نەکات لەکاتێکدا ماندوو بووە لە ئامادەکردنی وهێناویەتی، بۆیە لە جوامێری وڕێزگرتن وجوانی مامەڵە کردن نییە ئەگەر خزمەتکار هیچ شتێک لەم خواردنە نەخوات، بەڵکو بەشی دەدات بۆئەوەى ڕازی بێت ودڵی نەشکێت وهەست بکات بەوەى ڕێزی لێگیراوە بەهۆی ئەم کردەوەیەوە.