زۆرترین هۆکار کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت بریتیە لە تەقواى خواى گەورە وڕەوشت جوانى، وتەقوای خواى گەورە واتە پارێزکاری ودووربوون لە حەرامکراوەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە، وڕەوشت جوانی لە گەڵ خەڵکی وکەمترینی ڕەوشت جوانى بریتی لە ئازار نەدانى هیچ کەسێک نە بە دەست ونە بە زمان، وبەرزترین پلەی ڕەوشت جوانى بریتیە لە چاکەکاری بەرامبەر ئەو کەسەی خراپەی بەرامبەر کردوویت. وزۆرترین هۆکاری چوونە دۆزەخ بریتیە لە زمان ودامێن (عەورەت)؛ چونکە مرۆڤ زۆرجار بەهۆیانەوە تووشی سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە دەبێت وبەهۆیانەوە ئازاری خەڵکی دەدات.