پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەر مسوڵمانێك مسوڵمانێكی تر بپۆشێت لە هەر مەسەلە وشتێكدا بێت، ئەوا خوای گەورەیش ئەو دەپۆشێت وسیتری دەكات لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پاداشت لە شێوەی كردەوەیە، وخوای گەورە هەڵە وعەیب وتاوانەكانی دادەپۆشێت وپیشانی نادات بەو خەڵكەی وەستاون لە گۆڕەپانی حەشردا، ولەوەیە لێپرسینەوەیشی لێنەكات لەسەریان وباسیشیان نەكات.