پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت لە نێو خۆشەویستترین مرۆڤەكان لە لای ئەو لە دونیادا، ونزیكترینە لە دانیشتەكانی ئەو لە قیامەتدا؛ ئەو كەسانەن كە جوانترین ڕەوشتیان هەیە، وڕقاویترین كەس لە لای ئەو لە دونیادا، ودوورترینە لە دانیشتنەكانی لە قیامەتدا؛ ئەوانەن كە ڕەوشتیان ناشیرینە، كە ئەم سیفەتانەیان تێدایە: (سەرسارەکان)؛ ئەوانەى زۆر قسە دەکەن -بە بێ سوود- وبە زێدەڕۆیی ولە هەق وڕاستی لادەدەن، و(موتەشەدیقەکان)؛ ئەوانەى قسە فراوان وقووڵ دەکەن بە ناهەق -بۆ سوكایەتی وگاڵتە کردن بە خەڵکی- وبۆ ئەوەی قسەكەیان بە گەورە دابنێن بە بێ هەڵسەنگاندێكی هۆشدارانە، (وموتەفەیقیهەکان)، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا سەرسارەکان وموتەشەدیقەکانمان زانی، ئەی موتەفەیقیهەکان کێن؟، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوانەى خۆبەگەورەزانن وسوكایەتی بە خەڵكی دەكەن وقسەكانیان فراوان دەكەن ولەگەڵ ئەمانەدا دەمیان دەكەنەوە.