explain-icon

شیکردنەوە

قسە وکردەوەى ناپەسەند وناشیرین لە ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبوو نە بە ئەنقەست ونە بە هیچ شێوەیەکی تر، ئەو خاوەن ڕەوشتێکی باڵا بوو -صلى اللە علیە وسلم-. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: باشترینتان ئەوانەن جوانترین ڕەوشتیان هەیە، ئەمیش بە چاکەکاری، وڕووخۆشی، وئازار نەدان وئارامگرتن لەسەر ئازاردان، وتێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکی بەڕەوشتی جوان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • دەبێت ئیماندار دوور بێت لە قسەی خراپ وکردەوەی ناشیرین.
  • کامڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕەوشت جوانیدا، چونکە هەردەم کردەوەی چاکی ئەنجامداوە وبەردەوام قسەی جوانی وتووە.
  • ڕەوشت جوانی گۆڕەپانە بۆ کێبڕکێی ئیمانداران بۆیە ئەوەی لە پێشەوە بێت ئەوا باشترین ئیماندارە وتەواوترین وکامڵترین ئیمانی هەیە.