explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان ڕووندەکاتەوە کە ڕەوشت جوانی خاوەکەى دەگەیەنێتە پلەى ئەو کەسەی بەردەوام ڕۆژوو دەگرێت وشەو نوێژ دەکات، وپوختەى ڕەوشت جوانی بریتیە لە: چاکەکار بوون، وقسەی جوان، وڕووخۆشی، وئازار نەدان وزیان لێنەدان، وئارامگرتن لەسەر ئازار وزیانگەیاندنی خەڵکی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاینی ئیسلام زۆر گرنگیداوە بە ڕەوشتەکان ؛ لەڕوانگەى پاڵاوتنیان وڕێکخستنیان.
  • فەزڵی ڕەوشت جوانی، بەندە دەگەیەنێتە پلەی ئەو ڕۆژووگرەی کە بەردەوامە لە ڕۆژووگرتن، وئەو کەسەی بەردەوام شەو نوێژ دەکات وماندوو نابێت.
  • ڕۆژووگرتن لە ڕۆژ و شەونوێژ کردن لە شەودا ؛ دوو کردەوەى مەزنن وقورسی وناڕەحەتیان تێدایە لەسەر نەفس، بۆیە خاوەن ڕەوشتی جوان دەگات بە پلەى ئەوان ؛ چونکە جیهادی نەفسی کردووە لەسەر جوان مامەڵەکردن.