لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەركاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆمان بدایە، دەیفەرموو: «ئەوەی سپاردە نەپارێزێت؛ باوەڕی نییە، وئەوەی پەیمان بشكێنێت؛ ئاینی نییە». حسن لغيره - (أحمد) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەنەسی كوڕی مالیك -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار ئەگەر وتاری بدایە یان ئامۆژگاری بكردایە، باسی دوو شتی دەكرد: یەكەم: هەریەكێك خیانەت لە كەسێكی تر بكات لە ماڵی یان نەفسی یان خێزانی؛ ئەوا ئیمانی كامڵ نییە. دووەم: ئەو كەسەی خیانەت دەكات لە پەیمان وبەڵێنەكان ودەیانشكێنێت؛ ئاینداری كامڵ نییە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندان بۆ گەڕاندنەوەی سپاردەكان ونەشكاندنی پەیمان، چونكە پێچەوانەكانیان ئیمان لاواز دەكات.
  • هۆشداریدان سەبارەت بە خیانەت كردن لە سپاردە وهەڵوەشاندنەوەی پەیمان، وئەمانە لە تاوانە گەورەكانن.
  • فەرموودەكە ئەم بابەتانەیش دەگرێتەوە: پاراستنی سپاردە وپەیمانی نێوان الله وبەندە، وئەوەی لەنێوان خەڵكیدایە.