فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی ڕوو خۆشی وگرژ نەبوون بەرامبەر بە خەڵکی، وهەروەها بەڵگەیە لەسەر فەزڵی ڕەوشت جوانی وجوانی مامەڵەکردن، ومامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی بە وتەی شیرین وکردەوەى جوان، ئەمیش لە تواناى هەموو مرۆڤێکدایە، ئەم ڕەوشت جوانیە خۆشەویستی دەهێنێت ودڵەکان تەبا دەکات لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا.