ئەم فەرموودەیە ئاماژە بەوە دەکات کە لە نیشانەکانى بە مەزندانان و بە شکۆدانانى خواى گەورە هەندێک شتە کە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە: (ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان): واتا ڕێزگرتن لە پیاوی بەتەمەنی مسوڵمان ئەویش بە ڕێزگرتنی لە دانیشتنەکان ونەرم ونیان بوون لەگەڵیدا و بە ڕەحم وبەزەیی بوون بەرامبەری وبەو شێوەیە، وهەموو ئەمانە لە نیشانەى بە مەزندانانی خواى گەورەن چونکە پیاوی بەتەمەنی مسوڵمان ڕێزی هەیە لای خواى گەورە. (وهەڵگری قورئان): وبە هەڵگری قورئان ناوی بردووە چونکە قورئان لە نێو دڵ وسینگیدایە و لەبەری کردووە و لەگەڵیدایە بەردەوام وهەروەها ئەوانەش دەگرێتەوە کە قورئان دەخوێنن وتەفسیری دەکەن وکات بە خوێندن وگەڕان بە ناو ماناکانى قورئاندا بەسەر دەبەن، وهەڵگری قورئان لەم فەرموودەیەدا دوو وەسفی تایبەتی کراوە: 1/ (نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات): واتا زیادەڕەوی ناکات وسنوور تێناپەڕێنێت لە کردەوە کردن وگەڕان بە دوای ئەو شتانەى کە نەزانراو وشاراوەن وناگەڕێت بە دوای ئەو مانایانەى لە لای ئەو جێگای گومانن، وزیادەڕەوی ناکات لە دەرکردنی پیتەکان -لە تەجوید- دا وهەروەها خوێندنەوەى قورئان بە خێرایی زیادەڕەوییە چونکە ڕێگر دەبێت لە بیرکردنەوە لە ماناى ئایەتەکان. 2/ (ونە پشت گوێی دەخات): واتا پشت هەڵناکات لە خوێندنەوەى قورئان وتەجوید وتێگەیشتنی ماناکانى وکردەوە کردن، ووتراوە پشت گوێی دەخات پاش ئەوەى زانستی هەبوو سەبارەت بە قورئان. وکۆتا کۆمەڵ کە باس لە ڕێزگرتنیان کراوە: (وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر): واتا ئەو دەسەڵاتدارەى کە سیفەتی دادپەروەری تێدایە، ڕێزلێگرتنی بەهۆی ئەوەیە کە سوودی گشتی هەیە وهۆکاری چاکبوونی کاروباری خەڵکیە.