لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من تەنها بۆ ئەوە نێردراوم كە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بكەم». (حەسەن - باش) - رواه البخاري في الأدب المفرد وأحمد والبيهقي
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -عز وجل- ئەوی ناردووە بۆئەوەی ڕەوشت وفەزڵ وكردەوە جوانەكان كامڵ بكات؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نێردراوە بۆئەوەی پەیامی پێغەمبەرانی پێشوو تەواو بكات، وتەواوكاری ڕەوشتە جوانەكانی عەرەبە، ئەوان خێریان خۆشدەویست وڕقیان لە شەڕ وخراپە بوو، خەڵكانێكی جوامێر وبەخشندە وشكۆدار بوون، وخوای گەورە پێغەمبەری نارد -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی بە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بن وڕەوشت وخووە ناشیرینەكانیان نەهێڵێت وەكو شانازی كردن بە باوباپیران، وخۆبەگەورەزانین، وبەچاوی سووك سەیركردنی هەژار وهتد.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتە جوانەكان، ونەهی كردن لە پێچەوانەكانیان.
  • ڕوونكردنەوەی گرنگی ڕەوشتە جوانەكان لە شەریعەتی ئیسلامدا، ولە ڕاستیدا لە ئەولەویەتەكانیدان.
  • خەڵكی جاهیلیەت هەندێك لە ڕەوشتە جوانەكانیان تێدا مابوو، لەوانەیش: بەخشندەیی وئازایەتی وزۆر ڕەوشتی تر كە ئاینی ئیسلام هات بۆ ئەوەی كامڵیان بكات.