پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە مسوڵمان یان ئیماندار ئەگەر دەستنوێژ بگرێت وڕووی بشوات لە كاتی دەستنوێژدا؛ ئەوا هەموو گوناهێكی بچووك لە چاوەكانیەوە دەردەچن لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە لە پاش شۆردنی ڕووی یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، ئەگەر دەستەكانی بشوات؛ لە دەستەكانیەوە هەموو گوناهێكی بچووك دەردەچن كە بە دەستەكانی كردوویەتی لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، ئەگەر پێیەكانی بشوات؛ لە پێیەكانیەوە هەموو گوناهێكی بچووك دەردەچن كە بە پێیەكانی چووە بۆی لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، هەتاوەكو دەردەچێت بە پاكبوونەوە لە هەموو گوناهە بچووكەكان لە پاش تەواوبوونی دەستنوێژەكە.