لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر یەکێک لە مسوڵمانان سێ منداڵی بمرێت؛ ئاگری بەر ناکەوێت مەگەر جێبەجێکردنی سوێندەکە نەبێت». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

هەرمسوڵمانێک سێ منداڵی بمرێت ئەگەر کوڕ بن یان کچ بن یان کوڕ وکچ بن، خواى گەورە لاشەی ئەو کەسە حەرام وقەدەغە دەکات لەسەر دۆزەخ؛ ئەگەر ئارام بگرێت وداواى پاداشت بکات لە خواى گەورە بەهۆی ئەم ناڕەحەتیەوە وڕازی بێت بە قەزا وقەدەری خواى گەورە، مەگەر جێبەجێکردنی سوێندەکە نەبێت: ئەمیش ماناى پەڕینەوە لەسەر پردی سیرات دەگەیەنێت چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِن مِّنكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَّقْضِيًّا}[مريم: 71] واتە: {کەس نیيە لە ئێوە نەڕوات و تێنەپەڕێت بەسەر دۆزەخدا (ئەو تێپەڕینە) بڕیارێکی بڕاوەیە لە پەروەردگارتەوە}.