لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات، بەڕەحم بن لەگەڵ نیشتەجێبووانی سەر زەوی ؛ ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانە ڕەحمتان پێدەكات». (سەحیح - ڕاست) - (أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئەوانەی ڕەحم وبەزەییان بەرانبەر خەڵکی هەیە؛ خوای میهرەبان ڕەحمیان پێدەكات بەڕەحمەتی خۆی كە هەموو شتێكی گرتۆتەوە، پاداشت هاوشێوەی كردەوەیە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە بەڕەحم وبەزەیی بوون بەرامبەر بەهەموو ئەوانەی لەسەر زەوین لە مرۆڤ وئاژەڵ وباڵندە وجۆرەكانی تری زیندەوەر، و لەپاداشتی ئەم كردەوەیە خوای میهرەبان لەسەرووی ئاسمانەكانەوە ؛ ڕەحمیان پێدەكات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاینی ئیسلام ئاینی ڕەحمەت ومیهرەبانیە، و بەگشتی بنیات نراوە لەسەر گوێڕایەڵیكردنی الله وچاكەكاری بەرامبەر خوڵقێنراوەكان.
  • خوای گەورە -عز وجل- سیفەتی ڕەحمەت ومیهرەبانی هەیە، و لەناوەكانی (الرحمان، والرحیم) واتا: (بەڕەحم ومیهرەبان)، و بەڕەحمەتە لەگەڵ بەندەكانی.
  • پاداشت هاوشێوەی كردەوەیە، بەڕەحم و بەبەزەییەكان ؛ خوای گەورە ڕەحمیان پێدەكات.