پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەلای کۆمەڵێک لە هاوەڵانی وەستا کە دانیشتبوون، و پرسیاری لێکردن: ئایا هەواڵتان پێ نەدەم و بۆتان باس نەكەم سەبارەت بەوەی کێ باشترینتانە و کێ خراپترینتانە؟ ئەوانیش قسەیان نەکرد و هیچ وەڵامێکیان نەدایەوە، لە ترسی جیاکردنەوەی باشترین و خراپترینیان و ترسان لە ئابڕووچوون؛ بۆیە بێدەنگ بوون. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سێ جار پرسیارەکەی دووبارە کردەوە، پیاوێک لە ئەوان وەڵامی دایەوە: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، هەواڵمان پێبدە سەبارەت بە باشترینمان لە خراپترینمان. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بۆی ڕوون کردنەوە: باشترینتان ئەو کەسەیە کە ئومێدی چاكەی لێ دەکرێت، و چاکەکاری لێ چاوەڕوان دەکرێت، و خەڵكی لە شەڕی ئەو پارێزراون، و لە ستەم و خراپە و زۆرداری ئەو ناترسن، و خراپترینتان ئەو کەسەیە کە ئومێدی چاكەی لێ ناکرێت، و چاوەڕوانی لێ ناکرێت كە چاكەكار بێت، و خەڵكی لە شەڕی پارێزراو نین، بەڵکو لە ستەم و خراپە و زۆرداری ئەو دەترسن.